بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆمانی "ساڵانی هەورین" لە نووسین ڕۆماننووسی ناوداری کورد عەلیئەشرەف دەروێشیان بە وەرگێڕانی "عەزیز گەردی" کرایە کوردی و رەوانەی بازاڕی کتێب کرا.
قارەمانی سەرەکی ئەم ڕۆمانە کوڕێکی چوار ساڵان بە ناوی "شەریف دەورێشە" کە لە بنەماڵەیەکی هەژاردا گەورە دەبێت و ڕۆمانەکە بەسەرهاتی ژیانی ئەم کەسەیە تاکوو تەمەنی ٤٠ ساڵەیی.
ئەم ڕۆمانەی عەلی ئەشرەف دەروێشیان لە ساڵی ١٩٩١ لە چاپ درا و تاکوو ئێستە بە دەیان جار چاپی دووبارە گەیشتووە و زۆربەی رەخنەگرە ئەدەبییەکان لەسەر ئەم بڕوایەن کە ئەم ڕۆمانە ئۆتۆبیۆگرافی خودی نووسەرە کە لە چوارچیوەی ڕۆمانێکی سەرکێش و ئەفسانەیی دا پێشکەشێ کردووە.
ئەم ڕۆمانە لە لەلایهن بڵاوگهی غەزەڵنووسەوە ڕەوانەی بازاڕی کتێبی کوردی کراوە.